پلەیجەریزم و پارافرایز، کێشەی زۆربەی خوێندکارانی خوێندنی باڵا
- Admin
- May 10, 2020
- 2 min read

ئامادەکردنی ستافیScientific Writing::نوسینی زانستی
توێژینەوەی ماستەر و دکتۆرا، هەمیشە وەک پێناسەیەکی کەسی ئەکادیمی دەمێنێتەوە، بەرزی ئاستی زانستی و زمانەوانی توێژینەوەکە و پەیڕەوکردنی ڕێنماییەکانی نووسینی توێژینەوەی زانستی، دەبێتە بەڵگە و نیشاندەری ئەکادیمی بوونی توێژەر.
قوتابیانی کورد لە ڕووی زانستیەوە لە ئاستێکی زۆرباشدان، بەڵام لەکاتی ئامادەکردنی توێژینەوەکانیاندا کێشەیان دێتەڕێ، بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە خوێندکارانی کورد ئاستی زمانی ئینگلیزیان وەک پێویست نیە، هەمیشە ڕووبەڕووی کێشەی زمانەوانی و ڕێزمانی گەورە دەبنەوە.
بۆچی دەبێت توێژینەوەکانمان پارافرایز بکەین؟
زۆربەی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە کاتی نوسینی توێژینەوەکانیاندا کاتێک چێکی پلەیجەریزم دەکەن لە زانکۆکانیاندا، ڕێژەی پلەیجەریزم (هاوشێوەبوون) زۆر بەرز دەبێت، ئەمەش لەبەر دوو هۆکار:
١- نەبوونی باکگراوندێکی باش لە زمانی ئینگلیزی، بۆ نوسینیەوەی بابەتەکان بە تێگەشتنی توێژەر و دووبارەکردنەوەی چەند ووشەیەکی دیاری کراو چەند جار.
٢- وەرگرتنی پەرەگرافی توێژەری دیکە و دانانەوەی دەقاودەق، ئەمەش زۆربەی کات ڕوودەدات کە توێژەر ناتوانێت ئەو ڕستەیە یاخود پەرەگرافەی کە لە توێژینەوەیەکی زانستی دیکەی وەرگرتووە دووبارە بینوسیتەوە بە تێگەشتنی خۆی.
چێ ڕوودەدات بۆ توێژەران؟
زۆربەی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا بە هۆی ئەو ڕێژە بەرزەی پلەیجەریزمەوە ڕووبەڕووی کێشەی زۆر دەبن لە کاتی ئامادەکردنی توێژینەوەکەیاندا، بەو هۆیەوە کاتێکی زۆریان لێ دەڕوات و زۆرجار کاتی پێشکەشکردنی توێژینەوەکانیان دوادەکەوێت.
توێژەران چۆن ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەن؟
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، زۆرێک لە خوێندکاران یەکێک لەم ڕێگانەی خوارەوە دەگرنەبەر:
١- هەندێک لە توێژەران پەنا دەبەنەبەر پارافرایزکردنی توێژینەوەکەیان بەبەکارهێنانی هەندێک وێبسایت کە بە خۆڕایی کاردەکەن کە ئەمەش جێگەی مەترسییە.
٢- فێڵ کردن لە کاتی نووسیندا، بە گۆڕینی ڕەنگی پیتەکان و دانانی پیتی لاتینی لە توێژینەوەکانیاندا(ئەمەش کێشەیەکی یاسایی ڕووبەڕووی خوێندکارەکە دەکاتەوە).
٣- پارافرایز کردن بە بەکارهێنانی گۆگڵ ترانسلەیت بە تەنها(دەبێتە هۆی دابەزاندنی کوالیتی توێژینەوەکە).
٤- ناردنی توێژینەوەکە بۆ ناوەندێکی ئەکادیمی تایبەتمەند (ئەمەش پارەیەکی زۆر لەسەر خوێندکار دەکەوێت) و هەندێکجار کوالیتی کارەکە باش نابێت.
قوتابیان چی دەکەن لەم حاڵەتەدا؟
هەندێک لە قوتابیان یەکێک خاڵەکانی یەک، دووو سێ دەگرنە بەر، و بەهۆی کێشەی داراییەوە ناتوانن توێژینەوەکەیان پارافرایز بكهن, یاخود به هۆی دەست ڕانەگەشتن بە ئەکادیمیایەکی گونجاو کە نرخەکانی گونجاو بێت و کوالیتی کارەکانیان بەرز بێت.
هەموو ئەوانەی سەرەوە بۆ بەشێک لە ئەکادیمیستانی کوردستان ڕاستە، کە توێژینەوەکانیان لە ئاستێکی بەرزی زانستیدایە، بەڵام لە زۆر گۆڤاری زانستی ڕەددەکردێتەوە بەهۆی کێشەی زمانەوانیەوە و بوونی کێشەی گەورەی ڕێزمانی و نەگەیاندنی پەیامەکە وەک خۆی.
بۆ ئەوەی زۆرترین خوێندکار سوودمەند بن، چارەسەر چییە؟
ئەکادیمیایScientific Writing::نوسینی زانستیوەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی، بڕیاری کردنەوەی بەشی (Paraphrase&Proofreading)دا، و سەرەتا بە ڕاگەیاندنی هەلیکار، پاشان لە ڕێی هەڵبژاردنی باشترینی سیڤیەکانەوە، تیمی پڕۆفیشنال و ئەکادیمی بۆ هەر فیڵدێک دروستكرد.
ئەکادیمیاکەمان بە پەیڕەوکردنی بەرزترین کوالیتی و هەرزانترین نرخ هاوکاری توێژەران و خوێندکارانی خوێندنی باڵا دەکات، و لە ئێستادا گەورەترین ئۆفەری هەیە بۆ خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا و توێژەران و ئەکادیمستانی کوردستان، ئێستا توێژینەوەکانتان بە بەرزترین کوالێتی لەلایەن ستافی ئەکادیمی شارەزا و پڕۆفیشنال بە هەرزانترین نرخ پارافرایز بکە، هەر ئەوەنا بەڵکو دوو ڕاپۆرتی پلەیجەرێزم وەرگرە بۆ توێژینەوەکەت بە بەرنامەی Turnitin کە دەیسەلمێنێت ڕێژەی پلەیجەریزم خوار ڕێژەی پێویست بێت، جگە لەوانە توێژینەوەکەت بە بەرنامەی Grammarly چێک دەکرێت بۆ هەر هەڵەیەکی ڕێزمانی.
ئێستا لە ئەکادیمیاکەمان ئەم خزمهتگوزاریانه بەردەستن:
1- Plagiarism check by Turnitin
2-Grammar check by Grammarly
3- Paraphrase
4-Proofreading and Grammar checking
5-Word and Latex writing
6- Academic softwares (Qiqqa, Zotero, Mendely, Prezi,...)
7- Scientific research advice.
ئێستا کاتی ئەوەیە خوێندکارانی کورد سوودمەند ببن لە باشترین تووڵ و سۆفتوێرە زانستیەکان، هەروەها توێژینەوەکانیان بە بەرزترین کوالیتی ئامادە بکرێت.
چیتر ڕێژهی پلهیجهریزمی توێژینەوەکانتان نابێته كێشه، ئێستا لە ئەکادیمیاکەمان تیمی شارەزا و ستافی ئەکادیمی پڕۆفیشناڵ ئامادەن بۆ هاوکاری کردنتان.




Comments