Qiqqa کوکا
- Admin
- May 10, 2020
- 1 min read

ئامادەکردنی ستافیScientific Writing::نوسینی زانستی
کوکا سۆفتوێرێکی زۆر نایابە بۆ ڕێکخستنی سەرچاوەکان و نوسینی توێژینەوەی زانستی، بە تایبەت بۆ توێژەران و ئەکادیمیستان.
ئەم سۆفتویرە چۆن کاردەکات؟
کوکا کە لە خوارەوە لینکەکەیمان داناوە، فریمەمە(واتە بە خۆڕایی کاردەکات بەلام بۆ هەندێ لە پاکێجەکان دەبێت پارە بدەیت)، دەتوانن لە خوارەوە بەرنامەکە دابگرن و لە دوای خۆتۆمار کردن، بە خۆڕایی سوودمەند بن لە خزمەتگوزاریەکانی.
خزمەتگوزاریەکانی کوکا چین؟
ژمارەیەکی زۆری خزمەتگوازی لە کوکادا هەن، بە کورتی لێرەدا ئاماژە بە سێ دانەی دەدەین:
١- Reference Management
واتە پیویست ناکات سەرچاوەکان بنوسیت یاخود بە دوای شێوازی نوسینی سەرچاوەکاندا بگەڕێیت، کوکا بە کلیکێک ئەم کارەت بۆ دەکات. ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بەرنامەی Wordوە، لیستێکی دروستی ڕیفڕێنسەکانت دەداتێ.
٢- Bibtex sniffer
بەبەکارهێنانی بیبتێکس سنیفەر دەتوانیت ئارتیکل یاخود هەر توێژینەوەیەک بێت سایت بکەیت، چۆن؟
کاتێک فایلێکی pdf دەهێنیتە نێو بەرنامەکەوە بەلام ناوەکەی گۆردراوە یاخود ژمارەیەکی تێدا نوسراوە، بە کلیک کردن لە Bibtex sniffer راستەوخۆ بەرنامەکە سەرچاوەی توێژینەوەکەت بۆ دیاری دەکات، واتە پێویست ناکات بە چەند سەعات لە گۆگل سکۆلەردا بە دوای ئەدرەسی توێژینەوەدا بگەڕێیت، لێرەدا ئەمکارەت بە چرکەیەک بۆ دەکرێت.
٣- Tags and annotation
ئەم بەشە زۆر بەسوودە بۆ ئەوانەی توێژینەوە ئەنجام دەدەن، کاتێک pdfێک دەخوێننەوە لەم بەرنامەیەدا و ڕستەیەک یاخود پەرەگرافێکیان بە دڵ دەبێت دیاری دەکەن وە تاگی چەند سەرەباسێک دەکەیت، پاشان دوای خوێندنەوەی چەند فایلێکی دیکە و دیاری کردنی چەند پەرەگرافێک، دەتوانی
Generate report دابگریت کە بەهۆیەوە راپۆرتێکت بە word دەداتێ کە تۆ چیت خوێندوەتەوە، هەروەها بە پێی تاگەکان دەتوانی راپۆرت داوا بکەیت. ،
ئەم فیوچەرە بۆ ئەوانە زۆر گرنگە کە بەحسی ماستەر و دکتۆرا ئەنووسن، چونکە جاری وا هەیە بۆ ووشەیەک ١٠ فایل دەگەڕێن، لێرە بۆت دەکاتە فایلێکی وۆرد و بۆت ئامادە دەکات.
--------
جاری داهاتوو بە تێروتەسەلی هەموو توولەکانی کوکا باس دەکەین.
هەمووکەس دەتوانێت شەیری بکات بە ئاماژەدان بە سەرچاوەکەی.
لینکی فەرمی کوکاhttp://www.qiqqa.com/




Comments